سۆزی سلیمانی
مقامی دڵه شێته دورهکهم
http://www.4shared.com/account/audio/3XsBKtTZ/paywand_jaf_1.html

ڕیشه‌ی دڵ
ره‌گ و ریشه‌ی دڵم هه‌رده‌نگو ناڵه‌ی عیشقی تۆی لێدیت
بلی موتریب وه‌ره ساقی سه‌راپا بومه تاری تۆ
به‌چاوت که‌وتوم بۆزاری ئاگر له من به‌ربوو
سوپه‌ندم هه‌ربسوتێم چاکه من بۆچاوه‌زاری تۆ
عه‌زیزم روحی شرینم له‌من بۆچی که‌ناری تۆ
وه‌ره سه‌ر هه‌ردو چاوی من که‌سه‌روی جۆیباری تۆ
نه‌خۆشی جاوه‌کانت بوم و خه‌نده‌ی تۆ سه‌بوری دام
شیفای بیماری خۆت دا گوڵ شه‌که‌ر باری له‌زاری تۆ
له‌لایێک تاره داوی دڵ له‌لایه‌ک ماره قه‌سدی سه‌ر
چسحریکه عه‌جه‌ب ماوم له زوڵفی تارو ماری تۆ
http://www.4shared.com/audio/TdP3xLuq/Adnan_karimtr2.html
خه‌نده‌ی گوڵ
هێشتا دڵه‌م سه‌رخۆشه نایه‌ته‌وه سه‌رخۆ
ساقی که به‌ناز دوینیکه جامیکی به‌من دا
بۆخاتری خه‌ندێکی به‌ڕه‌نگ گوڵ و باران
ئاشق ئه‌وه‌تا هه‌ر کوڵی گریانی له‌ده‌مدا
قوربان وه‌ره سه‌یرێکی دڵ و عاله‌می دڵ که
هه‌ر زه‌وقه به‌دڵ شه‌وقه له‌سه‌ر ئاهه له‌ده‌مدا
تاهه‌وری به‌هاری ته‌بزوت خونچه نه‌پشکوت
بۆیه ده‌گری خه‌نده به‌سه‌ر گریانی مندا
خه‌نده‌ی گوڵی زارت که نه‌بۆه باعیسی مه‌ستیم
بۆجی دڵی من ده‌ستی له‌گوڵزاری ئیره‌مدا
تیرت که قراری جگه‌رم بوو وه دڵم که‌وت
تارۆژی حه‌شر داخی خه‌نده‌نگت له‌جگه‌ردا
تاتا که به دا‌و زوڵفی وه‌کوو سونبولی بادا
گوڵ ده‌سته‌یی شه‌و بۆ بوو به‌به‌رگی گوڵی دادا
هۆنراوه‌ی :وه‌فایی
ئاواز: عه‌دنان که‌ریم
http://www.4shared.com/account/audio/1FO17euj/Adnan_karimTrack3.html
هیجری تۆ
هیجری تۆ چه‌ند سه‌خته دولبه‌ر ماڵه‌که‌م وه‌رانه‌بۆت
رۆژو شه‌و غه‌مباری روتم دیده‌که‌م گریانه‌بۆت
ئه‌شکی چاوم باده‌یه ناڵه‌ی دڵم حه‌ینی نه‌یه
خاک به‌سه‌ر بێکه‌س له‌حه‌سره‌ت جه‌رگه‌که‌م بوریانه بۆت
ئه‌ی نیگاری نازه‌نین له‌ورۆژه‌وه دوری له‌من
سه‌یلی دیده‌م وابه‌خور دێ هه‌روه‌کو سیروانه بۆت
شکا پشتم برا جه‌رگم له‌حه‌سره‌ت ورده خاڵانی
خودایه بۆ نه‌ما عه‌هد واقه‌رارو مه‌یلی جارانی
ئه‌ی دڵه به‌سیه‌له‌غه‌م بۆجی ئه‌ناڵی رۆژ و شه‌و
شه‌هدی لیوی دولبه‌رت بۆده‌ردی تۆ ده‌رمانه بۆت
ده‌میکه من له‌غوربه‌تدا غه‌رقی به‌حری مانم
به‌بی گوڵ خونجه‌م دائیم موقیمی کونجی گریانم
دڵیم هاوینه بۆ وه‌سڵی به‌ڵام ئه‌و مه‌یلی زستانه
خه‌زانی بۆیه‌کرد خه‌ڵقینه عومری وه‌ک به‌هار من
هۆنراوه‌ی :ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف
ئاواز: عه‌دنان که‌ریم / هۆشه‌نگ کامکار
